داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت لەسەر كامپی مەخمور بێتەدەنگ

هەولێر

ئەندامانی هەدەپە لە باشووری کوردستان ئیدانەی هێرش و هەوڵەكانی سوپای عێراق دەكەن بۆ گەمارۆخستنە سەر كامپی مەخموور و دەڵێن: هێرشکردنە سەر کامپی مەخموور بۆ ئەوەیە هەموویان  ژێردەستە بکرێن، لەکاتێکدا دانیشیوانی كامپەکە پەنابەری سیاسین، داوکارن نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم فشاران بۆ سەر کامپەکە قبوڵ نەكات.

لەبەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، سوپای عێراق هەوڵی گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی ( مەخموور) دەدات، بەنیازی تەلبەندکردن و کۆنترۆڵکردنی کامپەکە، ئەو هەوڵەی سوپای عێراق لەلایەن دانیشتوانی کەمپەکەوە ڕەتدەکرێتەوە و بە ژن و گەنج و پیر و منداڵەوە لەدژی وەستاونەتەوە.

سەیهان  گونەش

لەسەر ئەو پرسە، سەیهان  گونەش، ئەندامی هەدەپە لە باشوری كوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر کامپی مەخموور لەلایەن سوپای عێراقەوە دەکات و دەڵێت: دانیشتوانی کامپی مەخموور ماوەی ٣٠ساڵە لەژێر ستەم و زۆرداریدا دەژین، بۆیە بە پلان دەیانەوێت گەمارۆ بدرێن و تەلەبەند بکرێن، هەروەها دانیشتوانەکەی ژێر دەستە بکرێن، لەکاتێکدا ئەوان ژێر دەستەنین، بەڵکو پەنابەری سیاسین.

سەیهان گونەش وتیشی: کامپی مەخموور زیاتر ١٢هەزار دانیشتوانی باکووری کوردستان لەخۆ دەگرێت، بۆیە ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکانە، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگ نەبێت، چونکە جێگای قبوڵکراوە نیە بەم جۆرە بخرێنە زیندانەوە، ئێمە بەدڵ و گیان لەگەڵ دانیشتوانی کامپى مەخموورین لە پێناو سەربەستی ژیاندا.

دروستکردنی فشار و گەمارۆ بۆ سەر دانیشتوانی کامپی مەخموور یاخود (کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی) بابەتێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە حکومەتی عێراق و پەدەکە، لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی کامپەکە،  لە ٢٧ی کانوونی ٢٠٢١ سوپای عێراق هەوڵیدا دەوروبەری کامپی مەخمور تەلبەند بکات، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهەمان شێوە هەوڵێکی لەو شێوەیە هەبوو، بەڵام بە ناڕەزایەتیی خەڵکی کامپەکە و بەرخودانی بەردەووامیان ڕێگەیان نەدا ئامانجەکەیان جێبەجێ بکەن.

ئاگرین ئەحمەد

ئاگرین ئەحمەد، ئەندامێکی دیكەی هەدەپەیە و ئیدانەی هێرشکردنە سەر کامپی مەخموور دەکات و دەڵێت: دایکانی کامپی مەخموور لە بەرخۆدا بەردەوامن، چونکە هەموو هەوڵێک دەدرێت ئەم کامپەیە بکرێتە زیندان بۆ دانیشتوانەکەیی بەجۆرێک هەمووان ژێردەستە بکرێن، مافەکانیان لێوەربگرێتەوە وەکو پەنابەر.

ئەو ئەندامەی هەدەپە داواکارە، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوڵاتییان لەئاست هێرشەکردنە سەر کامپی مەخوور بێدەنگ نەبن، بەڵکو  هێرشەکان بوەستێندرێت، چونکە ئامانج لێی ژێردەستی کوردانی کەمەپەکەیە.

س.س

Comments are closed.